بەڕێوەبەری گشتی
تەندروستی دهۆك رایگەیاند، بەگومانی توشبونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو پشكنینیان
بۆ پیاوێك كردوە كە لە بەریتانیاوە گەڕاتەوە دهۆك.
ئاوێنە: د. ئەفراسیاب
موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند: لە دھۆک
حاڵەتێکی گوماناوی لە جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو دەستنیشاکراوە، ھەمو پشکنین و رێکارەکان
گیراونەتەبەر و ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەین.
راشیگەیاند، کەسەکە
پیاوێکی خەڵکی دھۆکە، لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە و ھەمو ئەو کەسانەی بەرکەوتنیان
لەگەڵدا ھەبوە، کەرەنتینەکراون و لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندان.