بۆ یه‌كه‌مجار له‌ گه‌رمیان هیچ تووشبوویه‌كی كۆرۆنا تۆمار نه‌كرا
  2021-01-14       351       
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاندووە، بۆ یەکەمجار و لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، دەشڵێت، "ئەم پێشھاتە ئەگەرچی ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە، بەڵام نابێت ھاوڵاتیان ساردبکاتەوە لە خۆپارێزیی".

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاندووە، بۆ یەکەمجار لە ماوەی زیاتر لە شەش مانگدا و لەوەتەی نەخۆشی کۆرۆنای نوێ لە گەرمیان بڵاوبووەتەوە، ھیچ حاڵەتێکی نەخۆشیەکە لە گەرمیان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، واتە بۆ دوێنێ چوارشەممە، تۆمارنەکراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، کە لە کۆتایی مانگی ئایار و سەرەتای حوزەیرانی 2020ـەوە، ھەموو رۆژێک حاڵەتی نەخۆشی کۆرۆنای نوێ لە سنوری گەرمیان لە میانەی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە، بەڵام لە 24 کاتژمێری رابردوودا، ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بەو نەخۆشیە تۆمار نەکراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەم پێشھاتە ئەگەرچی ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ سنورەکە، بەڵام نابێت ھاوڵاتیان ساردبکاتەوە لە خۆپارێزیی، چونکە تاکە زامن بۆ بڵاونەبوونەوەی کۆرۆنا و ھەر ڤایرۆسێکی تر، خۆپارێزیی و خۆپاراستن و گرتنەبەری پاکوخاوێنی خودییە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×