سبه‌ی‌ مستەفا کازمی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆدەبێتەوە
  2021-01-15       468       
مستەفا کازمی

له‌باره‌ی‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، بڕیاره‌ سبه‌ی‌ شەممە مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆببێتەوە.

ئاوێنه‌: عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، سەرلەبەیانی سبەینێ مستەفا كازمی لەگەڵ لایەنەكان كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی وادەیەكی كۆتایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

وتیشی‌، رەنگە مستەفا كازمی بیەوێت وادەی هەڵبژاردنەكە بگۆڕێت كە پێشتر مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی دیاریكردبو.

به‌پێی‌ ئه‌و واده‌یه‌ی‌ مسته‌فا كازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق دیاریكردووه‌، بڕیارە رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بەڕێوەبچێت.

سه‌رچاوه‌ ناڕه‌سمییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌می له‌به‌رده‌ستدا ماوه‌و ناتوانێت سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بكات، بۆیه‌ داوای‌ ‌دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقی‌ كردووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×