كرماشان؛ هاوڵاتییەكی كورد بەهۆی ئەشكەنجەی هێزە ئەمنییەكانەوە گیانی لەدەستدا
  2021-01-16       665       

هاوڵاتییەكی كوردی خەڵكی پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە تۆمەتباربو بە كوشتنی سێ كەس، دوای دەستگیركردنی بەهۆی لێدان و ئەشكەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە چوبوە حاڵەتی كۆما، دوێنێ هەینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هاوڵاتییە ناوی "بەهمەن عوقابی"، تەمەن 35 ساڵان و خەڵكی گوندی "چەقاجەنگا"ی سەربە شارۆچكەی شائاباد(ئیسلام ئاوا)ی پارێزگای كرماشان بوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەو تۆمەتبارە ماوەیەک لەمەوبەر بەهۆی لێدان و ئەشكەنجەی هێزە ئەمنییەكانی كرماشانەوە چوبوە حاڵەتی کۆما، دوێنێ هەینی لە نەخۆشخانەی خومەینی لە كرماشان گیانی سپاردوە.

بەپێی راپۆرتێكی پێشوی هەنگاو پێشتر هێزە ئەمنیەكانی كرماشان بە بنەماڵەی عوقابییان وتوە، کوڕەکەیان بەهۆی خواردنی حەبی ترامادۆڵەوە چوەتە کۆما، بەڵام بنەماڵەی بەهمەن عوقابی ڕایانگەیاندبو کە کوڕەکەیان تەنانەت جگەرەشی نەدەکێشا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عوقابی، عێزەتوڵا عوقابی، باوکی بەهمەن، سکاڵای لە دژی هێزە ئەمنییەكان تۆمار کردوە بەڵام بە کردەوە هیچ بەدواداچونێک نەکراوە و داواکاری گشتیی کرماشانیش تەنیا داوای دۆسیەی نەخۆشخانەکەی کردوە و هیچ جۆرە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیەک لە هێزەکانی ئاگاهی نەکراوە.

بەهمەن عوقابی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دوەمی ٢٠١٩ بە تۆمەتی کوشتنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک (هاوسەری پێشوی، منداڵەکەی و دایکی هاوسەری پێشوی) هەڵاتبو و ڕۆژی پێنجشەممە (٣١ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٠)، هەواڵنێریی تەلەفزیۆنی کرماشان لەسەر زاری داواکاری گشتیی شائابادو فەرماندەی پۆلیسی کرماشانەوە، بڵاوی کردەوە کە ئەو تۆمەتبارە پاش ساڵێک لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی دا لانیکەم چوار بەندکراو بە ناوەکانی خەلیل مورادی خەڵکی جوانڕۆ، سەید کەماڵ حوسێنی خەڵکی سەقز، دانیال زەینولعابدین خەڵکی مەهاباد و فەرهاد وسوقی خەڵکی هەرسین لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەکانی کرماشان، سەقز، میاندواو و خوڕەمئاوا گیانیان لە دەست داوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×