ژنێک بەدەستی براو ئامۆزایەکی کوژرا
  2021-01-17       717       

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممەی رابردو، ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی سۆنیا دێهقانی تەمەن 25 ساڵ، بە دەستی براکەی و کوڕە مامێکی کوژراوە".

 

ئاوێنە: رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند "دیارنییە سۆنیا بە چ شێوەیەک کوژراوە، بەڵام تەرمەکەی بۆ پشکنینی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لەئورمیەو پۆلیسیش سەردانی ماڵەکەیانی کردوە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک لەم پەیوەندییەدا دەستبەسەر نەکراوە".

بەپێی ئەو سەرچاوەکانی هەنگاو "سۆنیا بە دەستی براکەی و کوڕەمامەکەی خۆی بە پاساوی ناموس کوژراوە، بەوتەی ئەو سەرچاوەیە سۆنیا سێ ساڵ لەمەوبەر لە هاوژینی جیا ببوەوە و بەهۆی ئەوەی دایک و باوکیشی پێشتر لێکجیا بونەتەوە، ئەو لەگەڵ منداڵە شەش ساڵانەکەی لە لای دایە گەورەی دەژیا. سۆنیا بە تەما بو لەگەڵ کەسێکی دیکە ژیانی هاوبەش دەست پێ بکات و بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسەوە بە فەرمانی باوکی کوژراوە، باوکی سۆنیا بە ناوی "کەیوان دێهقان" ساڵەهایە بە تۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە بەندیخانەی ئورمیە، بەندکراوە. سۆنیا یەکەم جار لە تەمەنی 16 ساڵیدا ژیانی هاوبەشی پێکهێنابو".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×