2021-01-22   433     
به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یاخود دو هه‌فته‌ی دیكه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌درێت‌و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه، لیژنه‌كه‌یان خوێندنه‌وه‌ی ورد‌و شیكاری بۆ مادده‌كانی ناو پرۆژه‌یاسای بودجه كردوه، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌و پارێزگاره‌كان ده‌كات بۆ ته‌رخانكردنی بڕی بودجه‌كانیان.
وتیشی، "لیژنه‌ی دارایی گه‌یشتۆ‌ته قۆناغی كۆتایی به‌رزكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوه‌كو ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتو یاخود دو هه‌فته‌ی دیكه ته‌واوی كاره‌كان كۆتاییان دێت‌و پرۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت".
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ده‌ڵێت، لیژنه‌كه‌یان خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ هه‌ر 58 مادده‌كه‌ی پرۆژه‌یاساكه كردوه، تا ئێستا له‌سه‌ر به‌دیل‌و جێگره‌وه‌كان رێكنه‌كه‌وتون‌و له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامدان.