ئامارێکی نوێی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران ڕاگەیەندرا
  2021-01-23       435       

ئەمڕۆ تەندروستی ئێران رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٦٩ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە". 

ئاوێنه‌: سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا شەش هه‌زار و ٢٠٧ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٦٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

وتیشی" تا ئێستا یەک ملیۆن و ٣٦٧ هه‌زارو ٣٢ كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و ٥٧ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە". 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×