2021-01-23   310     
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌م، بڕیاریدا بانگهێشتی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان بۆ ناو په‌رله‌مان بكات و له‌باره‌ی رووداوی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی ناوچه‌ی باب شه‌رقی به‌غدای پایته‌ختی فیدڕاڵ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
ئاوێنه: سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌غدای پایته‌ختی فیدڕاڵ رووبه‌ڕووی هێرشێكی تیرۆرستی بوه‌وه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ناوچه‌ی باب شه‌رقی روویاندا‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل كوژران و بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ركراوه‌و نێردراوه بۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، داوایكردووه فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان بۆ ناو په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت و له‌و هۆكارانه بكۆڵێته‌وه كه‌بوونه مایه‌ی روودانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه.