پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕوداوی شەستییەكە ڕادەگەیەنێت
  2021-01-24       552       
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەڕێگەی فێڵەوە پارەیان لە هاوڵاتیەک وەرگرتبوو و دواتر هەڵاتبوون.

ئاوێنە: بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممە 19ی ئەم مانگە لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دوو تۆمەتبار کە ڕێکەوتبوون لەگەڵ هاوڵاتیەک کەلوپەلی پێبفرۆشن دوای ئەوەی دەگەنە لای هاوڵاتیەکە پارەکەی لێوەردەگرن و پەمپی بیبەر دەکەن بەدەموچاویدا و هەڵدێن.

دەشڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانیان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و دەستیش بگرن بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە.

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (چ. خ. م) لەدایکبوی 2000 و ( د. ا. خ ) لەدایکبوی 1998 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

دوێنێ سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی ئاشكراكرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×