فه‌رمانده‌یه‌ك و 11 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران
  2021-01-24       506       

سوپای عێراق، کوژرانی فەرماندەی فەوجی سێ سەربە لیوای ٢٢ و 11 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی لە پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.

ئاوێنه‌: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە فەرماندەی فەوجی سێ سەربە لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی، حوسێن سەعیدان گاتع ئەبو عەلیا حەسناوی لەگەڵ ژمارەیەک ھاورێی ناوبراو لە میانی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق، کوژراون.

شەوی رابردوو، رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ھێرشی کردبووە سەر لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی.
لە ئاکامی ھێرشەکەدا، فەرماندەی فەوجی سێ سەربە لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی، حوسێن سەعیدان گاتع ئەبو عەلیا حەسناوی لەگەڵ ١١ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ١٥ چەکداری دیکەیش برینداربوون.

ئەم ھێرشەی داعش دوای دوو رۆژ لەو دوو کردە خۆکوژییە دێت کە لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا روویاندا و بەھۆیە ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ی دیکە برینداربوون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×