لەعێراق پێنج توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-01-24       325       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا، پێنج توشبوی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات گیانیان لەدەستداوە كە یەك دانەیان لە هەرێمی كوردستان بوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 35 هەزار و 343 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان 893 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە یەك هەزارو 704 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە یەك دانەیان لە هەرێمی كوردستان بوە ئەویش لە سلێمانی تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 613 هەزار و 763 كەس و لەوانە 12 هەزارو 993 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 581 هەزارو 542 كەسیان چاكبونەتەوەو 19 هەزارو 228 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 159 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×