هەولێر؛ لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا پێنج كەس سوتان
  2021-01-24       446       

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگر لە كەمپی دارەشەكران، پێنج كەس سوتاون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا لە كەمپی دارەشەكران، بەهۆی بڵاوبونەوەی غازی سۆپا، پێنج كەس سوتاون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو پێنج كەسەی سوتاون، دو ئافرەت و سێ منداڵن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، كە هەر پێنج كەسەكە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن و لەژێر چاودێری پزیشكدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×