ئەم هەفتەیە “کولەیەکی بێشومار” هێرش دەکەنە سەر 6 پارێزگای ئێران
  2021-02-06       536       
بەرپرسانی کشتوکاڵی ئێران هێرشی بێشوماری کولەی بیابانی بۆسەر 6 پارێزگای ئێران ئاشکرا دەکەن و دەڵێن ئەم هەفتەیە هەفتەی هێرشی کولەکان دەبێت.

ئاوێنە: سەعید موعین، بەرپرسی نوسینگەی ڕوبەڕوبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکانی ئێران بۆ میدیای فەرمی وڵاتەکەی ئاشکرایکردووە، “ئەم هەفتەیە هێرشی کولەی بیابانی دەگاتە بەشێک لە پارێزگاکانی ئێران و ئێستا لە پارێزگای هورمزگان هێرشی کولەکان دەبینرێت”.

بە وتەی بەرپرسی نوسینگەی ڕوبەڕوبوونەوەی کارەساتە سروشتییەکانی ئێران، سەرەتا کولەکان لە پاکستانەوە گەیشتونەتە پارێزگای هورمزگان و دواتر دەستەیەکی دیکە لە کولەکان لە وڵاتی کوەیتەوە تێکەڵی کولەکانی دیکە بوون”.

کولەکان سەرەتا لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقاوە چونەتە نیمچە جەزیرەی سعودییە و دواتر بەرەو ئێران هاتوون بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، ئەمە وتەی ئەو بەرپرسەی ئێرانە.

بەرپرسانی کشتوکاڵی ئێران پێشبینی دەکەن پاریزگاکانی بوشەهر و سیستان و بلوجستان و کرمان و فارس ڕوبەڕوی ئەم شەپۆلەی کولەکان ببنەوە.

هێرشی کولەکان دەتوانێت لە پارێزگای بوشەهری ئێرانەوە کاریگەری لەسەر عێراقیش هەبێت، بەڵام بەپێی خوێندنەوەی سروشتی جوڵەی کولەکان کە زیاتر بەرەو ئاڕاستەی ڕۆژهەڵات دەچن پێناچێت هێرشی کولە بیابانییەکان کاریگەری لەسەر عێراق هەبێت.

ئێران
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×