ئەمریکا: خەمبارین بەکوشتنی سەربازانی تورکیا لەلایەن پەکەکە
  2021-02-12       1422       
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەتوركیا خه‌مباری‌ خۆی‌ به‌رامبه‌ر كوشتنی‌ سه‌ربازانی‌ توركیا له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت‌و پاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌نكه‌ره‌ دوپاتده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: باڵوێزخانه‌كه‌ له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی‌، "خەمبارین بەکوشتنی سەربازانی تورکیا لەلایەن تیرۆریستانی پەکەکە. سەرەخۆشی لەخێزانی ئەوانە دەکەین کە کوژراون‌و پاڵپشتی لەتورکیای هاوپەیمانی ناتۆمان دەکەین". 

بەرەبەیانی 10ی ئەم مانگە تورکیا هێرشێكی‌ به‌رفراوانی‌ بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە له‌چیای گارە دەستپێکردوە، به‌پێی‌ ئاماری‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ توركیاش، دو ئه‌فسه‌رو سه‌ربازێكی‌ توركیا له‌هێرشه‌كاندا كوژراون، به‌ڵام میدیاكانی‌ سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ماوه‌ی‌ سێ رۆژی‌ هێرشه‌كاندا زیاتر له‌ 30 سه‌ربازی‌ توركیا كوژراون. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×