رونكردنەوە لەبارەی هاتنی خەڵک لە نەینەواوە بۆ هەولێر دەدرێت
  2021-02-19       840       
‌بازگەی خازر لەنێوان موسڵ و هەولێر

دوای ئەوەی لەئێوارەی ئەمڕۆوە خەڵێکی زۆر لەسنوری پارێزگای نەینەواوە و بەرەو شاری هەولێر دێن و بەو هۆکارەش فشار لەسەر بازگەکانی ئاسایش لەسنوری خازر دروستبوە، جێگری پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە سێ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆی سنوردار جێبەجێبکرێت و خەڵک نایانەوێت سێ رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ئاوێنە: سیروان رۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری نەینەوا لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشێکی خەڵک لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق لە پارێزگای نەینەوا چونەتە هەولێر، بەهۆی ئەوەی کە نایانەوێت سێ رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە ئەو خەڵکە بەهۆی مەترسیی داعشەوە پارێزگای نەینەوا جێدەهێڵن، دورن لە راستییەوە و هۆکاری چونی خەڵک بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە بوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×