قوباد تاڵەبانی داوادەكا دادگای پێداچونەوە "بڕیاری دروست" لەبارەی سزاداراوانی بادینانەوە بدات
  2021-02-19       652       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای هەولێر بۆ سزادانی پێنج لە دەستگیركراوانی بادینان، "گومانی لای هاوڵاتیان دروست كردوە"و داواش دەكات لە دادگای پێداچونەوە بڕیاری دروست لەسەر ئەو كەیسە بدرێت.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ هەینی، لە‌بارە‌ی كە‌یسی سزادراوانی بادینان بە میدیای رەسمی یەكێتی، راگەیاند"ئە‌و بابەتە پرسێکی‌ یاساییە‌، بە‌ڵام بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی گومانی لای ھاوڵاتیان دروستكردوە‌و ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌‌ مایە‌ی لە‌كە‌داركردنی ناو و ناوبانگی ھە‌رێمی كوردستان."

جێگری سەرۆك وەزیرانی وتوشیەتی"بۆیە‌ داواكارم؛ داواكاری گشتی رۆڵی خۆی بگێڕێت و لە‌دادگای تە‌مییزیشدا بڕیاری دروست‌ بدرێت كە‌ تێیدا سە‌روە‌ری یاساو ئازادی و دیموكراسی پارێزراو بێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×