وەزیری‌ پەروەردە: تا ئێستا سێ قوتابخانەو چەندین پۆل کەرەنتین کراون
  2021-02-23       410       
ئالان حەمەسەعید
وەزیری‌ پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، سێ قوتابخانەو چەندین پۆل کەرەنتین کراون بەهۆی‌ بڵاوبوونەوەی‌ کۆرۆناوە، بەڵام هێشتا دۆخەکە مەترسیدارنییە تا بڕیار لەسەر داخستنی‌ ناوەندەکانی‌ خوێندن بدرێت.

ئاوێنه‌: ئالان حەمەسەعید، وەزیری‌ پەروەردەی هەرێم بەتەلەفزیۆنی‌ فەرمی‌ پارتی‌ راگەیاندووە، "لەناو ناوەندەکان توشبون بەکۆرۆنا هەبووە، بەڵام بەپێی هەڵسەنگاندنی‌ تەندروستی‌ رێژەیەکی‌ مەترسیدار نییە تا ناوەندەکان دابخرێن."

ئەوەشی خستۆتەڕو، "هەموو رۆژانێکی‌ پێنجشەممە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین، بەپێی دوا ئامارەکان، تا ئێستا سێ قوتابخانە و چەندین پۆل کەرەنتین کراون."

ئالان حەمە سەعید دەڵێت، "دەسەڵات دراوەتە وەزیرە پەیوەندیدارەکان بۆ هەر بڕیارێک لەدۆخی‌ ناکاودا، ئەگەر بیانەوێت خوێندن بەردەوام بێت دەبێت بەخۆپارێزییەوە بێت."

لەبارەی‌ پشووەکانەوە وەزیری‌ پەروەردە رایگەیاند، تەنها پشوی‌ سێ رۆژی‌ نەورۆزو سێ رۆژی‌ جەژنی‌ رەمەزان پشون‌و پشوی‌ بەهارە وەستاوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×