لە عێراق 27 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-02-25       664       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 74 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 27 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 42 هەزارو 601 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 74 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە دو هەزارو 271 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 27 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە شەشیان لە پارێزگاكانی هەرێم بون: سێ لە سلێمانی، دو لە هەولێر، یەك لە دهۆك. 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 684 هەزار و 362 كەس و لەوانە 13 هەزارو 351 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 627 هەزارو 718 كەسیان چاكبونەتەوەو 43 هەزارو 293 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 379 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×