روگەش جەباری، خێزانی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی، یەكێك لە سزادراوانی بادینان،
دەڵێت: نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر شێروان تەلەفۆنی بۆ کردم و پێی وتم لەدوای بڕیارەکەی
دادگاوە مانمان گرتوە، ئێستا ئەوان دۆخییان باش نییەو ناهێڵن سەردانیان بکەین. دەشڵێت"پێشتر
شێروان لێی پرسیم ئەوکاتەی لای من ڕۆیشتیت هیچ هەڕەشەیەکت لێکراوە، پێم وت نا، ئینجا
ئێستا تێدەگەم بۆ لێی پرسیم چونکە هەڕەشەیان بەمن لێکردبو تابەزۆر دانپێدانانی پێ
واژۆ بکەن."
ئاوێنە: روگەش جەباری، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا كە
ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە، وتویەتی كە رۆژی شەممەی رابردو (شێروان)ی هاوسه‌ری ته‌له‌فونی
بۆ كردوەو ئەمیش لەدۆخی پرسیوە، لە وەڵامدا شێروان شێروانی وتویەت" لەو رۆژەوەی
حوكمدراوین ئێمه مانمان گرتوە."
روگەش وتیشی"به‌ڕاستی نازانم دۆخیان چۆنە، نازانم تا ئێستا ئه‌و له‌مانگرتنه‌كه‌ی
به‌رده‌وامه یان نا؟ چونكه زۆر دره‌نگ دره‌نگ ده‌هێڵن ته‌له‌فون بكات ماوه‌ی ته‌له‌فونه‌كه‌شی
پێنج خولەکە و هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر ببێته 7-8 خولەکێک، واته تائێستا 10 خولەک نه‌بوە
ماوەی تەلەفۆنەکەی."
ڕوگەش جەباری ئاماژەی بەوەشکرد ڕێگە بەکەسوکاری ئەو زیندانیانە نادەن سەردانیان
بکەن و وتی"نه‌خێر نا‌توانیین سه‌ردانیان بكه‌ین، یه‌كجار سه‌ردانێكی تایبه‌تیان
بۆ ئاماده‌كردین ئه‌و شانزه كه‌سه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا گیراون بۆماوه‌ی
5 خولەك بو ئیتر سه‌ردانی تریان بۆ ڕێك نه‌خستوین ئەویش نزیكه‌ی دو مانگ به‌رله‌ئێستا
چوم سه‌ردانیم كرد."
خێزانەکەی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی وتیشی "ئه‌و كات له‌زیندانی تاكه‌كه‌سی
ده‌رچو بو، زۆر زۆر لاواز و ڕه‌نگ زه‌رد بو و بێتاقه‌ت دیاربو، 68 ڕۆژ له‌زیندانی
تاكه‌كه‌سیدا ماونه‌ته‌وه، واته ئه‌گه‌ر دو مانگ پێش ئێستا وابو بێت، ئه‌ی ده‌بێت
ئێستا چۆن بێت؟"
راشیگەیاند "زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیش
ئاگادار كراونه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستیان زۆر باشه له‌گه‌ڵماندا واته هاوكارن له‌گه‌ڵماندا."
ڕوگەش جەباری ئەوەشی وت "نزیكه‌ی شەش مانگه شێروان گیراوه هه‌ر یه‌كجار
بۆ ماوه‌ی پێنج خولەک ته‌نها من توانیومه بیبینم بەڵام منداڵه‌كان نه‌یانتوانیوه،
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی زۆرجار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ردا قسه ده‌كه‌ین پارێزه‌ره‌كه وتی هێشتا
كێشه له‌سه‌ر حوكمه‌كه‌یان هه‌یه بۆیه تائێستا هه‌ر له‌ئاسایشی گشتی هه‌ولێرن
ته‌نانه‌ت پارێزه‌ریش ناتوانێت بیبینێت."
جەباری ڕاشیگەیاند" ته‌نانه‌ت دادوه‌ر ڕه‌زامه‌ندیشی داوه به‌وه‌ی كه
هه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و هه‌م خێزانه‌كانی ئه‌م دەستگیرکراوانە كه بتوانن
گرتوه‌كانی خۆیان ببینن."
دەربارەی دۆخی هاوسەرەکەی ڕوگەش جەباری وتی"بێگومان ئێستا له‌دۆخێكی
ته‌ندروستی نه‌گونجاودان چونكه ئه‌وكاته‌ی پێش حوكمه‌كه ئه‌وان حوكمیان به‌سه‌ردا
نه‌درابو كه له‌ڕوی مه‌عنه‌وییه‌وه بێتاقه‌ت بون، ئه‌ی ئێستا ئه‌گه‌ر حوكمیان به‌سه‌ردرابێت
و ئێمه‌ش نازانین دادگای پێداچونه‌وه تا چ ڕاده‌یه‌ك بێلایانانه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا
ده‌كات و پێداچونه‌وه‌یه‌كی باش به‌و كه‌یسه‌دا ده‌كات بۆیه دڵنیام ئێستا ئه‌وان
هه‌ر بێتاقه‌تن به‌تایبه‌تیش له‌وكاته‌وه‌ی كه مانیان گرتوه."
خێزانەکەی ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی ئاماژەی بەدۆخی منداڵەکانی کرد و وتی"مناڵه‌كان
یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌و ئه‌وی تریان ته‌مه‌نی 8 ساڵه زۆر زۆر دۆخی مناڵه‌كانم
له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه تێكچوە، له‌و كاتانه‌ی كه خه‌م بۆ باوكیان ده‌خۆم و له‌سه‌ره‌تاش
كه زانیم شه‌ش ساڵ زیندانی ده‌كرێن، به‌ڵام ئێستا من هه‌وڵده‌ده‌م كه‌مێك خۆڕاگرتربم
له‌به‌رخاتری مناڵه‌كان به‌ڵام به‌به‌رده‌وامیش كچه بچوكه‌كه‌م كه نزیكه‌ی دوساڵ
و نیوه داوای باوكی ده‌كات."
روگەش جەباری باسی لەدۆخی ئابوری خێزانەکەی کرد لەدوای دەستگیرکردنی هاوسەرەکەی
لەو ڕوەوە وتی"بەڕاستی دەستگیرکردنەکەی کاریگەری هەبوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا
سوپاس بۆ خودا باشین، من خۆم مامۆستا‌م ئیتر ئه‌گه‌ر موچه‌كانمان بده‌نێ بەڵام بێگومان
دەستگیرکردنی هاوسەرەکەم كاریگەری هەیە ئه‌ی چۆن كاریگه‌ری نابێت."
لەدوای پڕۆسەی
دادگایی‌کردنی ئەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانە لەلایەن دادگای هەولێرەوە، بەشێک لەپەرلەمانتارانی
هەرێم و پارێزەرانی کەیسەکەیان ڕایانگەیاند"شێروان شێروانی لەبەردەم دادگا بە
دادوەرەکەی وتوە کێ لە ئێوە قبوڵی دەکات هەڕەشەی هێنانی خێزانی لێبکەن تا دانپێدانانەکەی
واژۆ بکات؟"
لەوبارەیەوە ڕوگەش جەباری هاوسەری ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی وتی"من ئێستا
هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كم له‌سه‌ر نییه، هیچ هه‌ستم به‌هه‌ڕه‌شه نه‌كردوه به‌ڵام لەدوای
دو هەفتە لەوەی كە چوم بۆ ماوەی پێنج خولەك بینیم لە زیندان، شێروان ته‌له‌فونێكی
كرد‌و له ته‌له‌فونه‌كه‌دا پێی وتم كه له‌زیندان چویته ده‌ره‌وه له‌لای من هیچ
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و بێڕێزییه‌ك ده‌رباره‌ی تۆ كرا؟ منیش وتم نه‌خێر، پێم وت بۆچی؟ ئه‌ویش
وتی هه‌روا! واته پێی نه‌وتم هۆكاره‌كه‌ی چییه. دوای ئه‌وه زانیم كه له‌دادگا
قسه‌یه‌كی ئاوای كردبو دیاره شتێكیان پێ وتبو بۆئه‌وه‌ی به‌زۆر واژۆی پێ بكه‌ن له‌سه‌ر
ئه‌و ئیفادانه‌ی لێی وه‌رگیراوه."