2021-02-27   561     
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه به شای سعودیه‌ی راگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی "Univision"ی ئه‌مریكی كه به زمانی ئیسپانی په‌خش ده‌كات، رایگه‌یاند كه شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز شای سعودیه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
بایدن وتی: "ده‌مانه‌وێت به‌رپرسیارێتی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته بخه‌ینه سه‌رشانی به‌رپرسانی سعودیه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له رۆژانی هه‌ینی و دووشه‌ممه گۆڕانكاری گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و سعودیه راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه "هه‌وڵده‌ده‌ین له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گرنگی به مافه‌كانی مرۆڤ بده‌ین".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نانسی بیلۆسی سه‌رۆكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێویسته حكومه‌تی ئه‌مریكا دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سعودیه بكات و رێكی بخاته‌وه".
ئاشكراشیكرد كه "دیموكراته‌كانی كۆنگرێس پرۆژه‌یاسایه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشێلكاری توند به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
بیلۆسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته سعودیه له‌وه تێبگات كه جیهان چاودێری كاره هه‌راسانكه‌ره‌كانی ده‌كات و لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ین".