2021-02-27   577     
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى ڕونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌بونى تۆماركردنى حاڵه‌تى ڤایرۆسى كۆرۆناى گۆڕاو له‌سلێمانى ده‌كه‌ن، له‌و ڕوه‌شه‌وه په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و باسى خاڵى لاواز وه‌كو هۆكارى زیادبونى حاڵه‌ته‌كان ده‌كات.
ئاوێنه: د.سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى سلێمانى ئاشكرایكرد، تائێستا کۆرۆناى گۆڕاو لەسلێمانى تۆمارنەکراوە.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "خاڵى لاوازى ئێمە وه‌كو زیادبونى حاڵه‌ته‌كان، لەسنورەکانەوه‌یه بۆیە دەبێت ڕێوشوێنى توند له‌سنوره‌كان بگرینه‌به‌ر تاوه‌كو به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵبین".
لێدوانه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له‌چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شارى سلێمانى، گومان له‌تۆماركردنى ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى كۆرۆناى گۆڕاو كرابوو.
هاوكات به‌گوێره‌ى دوا ئامارى 24ى كاتژمێرى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌كۆى هه‌زارو 221 پشكنین بۆ هاوڵاتیان له‌سلێمانى، ده‌ركه‌وتوه ١٨ كه‌س توشى كۆرۆنا بون.