به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆمه‌تیارێكیان ده‌ستگیر كردووه كه دزی له شۆفێرانی رێگای وارماوا – عه‌ربه‌ت كردووه و له‌كاتی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌شیدا بێی 8هه‌زار و 700 دۆلاری پێبووه.
ئاوێنه؛ پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه،"پاش تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه‌ر ڕێگای وارماوه - عه‌ربه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماوه‌وه له‌ناو قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت".
ده‌شڵێت،" مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور - بنكه‌ی پۆلیسی وارماوه تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه و له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی (8700 دۆلار) و (570 هه‌زار دینار)دا كه تۆمه‌تبار له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌وته‌ی خۆی له‌سێ كه‌سی دزیوه".
پۆلیس باسی له‌وه‌ش كردووه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (خ، ح، ع) به‌بڕیاری به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.