2021-03-03   439     
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، 4 (چوار) موشه‌ك له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق كراون.
ئاوێنە: به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چوار موشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون كه بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعشه به‌سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه، سه‌رچاوه‌ی موشه‌كه‌كانیش تا ئێستا نادیاره، هه‌روه‌ها زیانه‌كانی هێرشه موشه‌كیه نه‌زانراوه.
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی سه‌ربازی له‌دوای بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د، به دوه‌م گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه له عێراق داده‌نرێت، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی به‌غدادی له پارێزگای ئه‌نبار و نزیك روباری فورات، له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعشی تێدا جێگیركراوه.