2021-03-03   1383     
عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى په‌رله‌مانتارى پێشوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى و ئاسایشى سلێمانى له كه‌یسه‌كه‌ى غالب محمد بێده‌نگن و نقه‌یان له‌خۆیان بڕیوه".
ئاوێنه: عه‌بدوڵڵاى مه‌لا نورى، په‌رله‌مانتارى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت،"هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى و ئاسایشى سلێمانى بێده‌نگن له هێرشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محمد و قسه‌یه‌كیان بۆكردن نیه‌و هه‌ناسه‌یان له‌خۆیان بڕیوه".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو،"زۆرن ئه‌وانه‌ى چاوپۆشى له هه‌موو شتێكى زۆنى سه‌وز ده‌كه‌ن، ته‌نها كاتێك قسه‌یان بۆكردن هه‌یه كه پارتى مه‌وزوعى سه‌ره‌كى بێت، ئه‌م كاره تیرۆرستیه له‌سنورى یه‌كێتى ڕویداوه، به‌رپرسیاریه‌تى یه‌كێتى زیاتره له ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه و یه‌كێتى و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بوێرى ئه‌وه‌یان نیه ڕاستى ئه‌م ڕوداوه بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه ئێستا وه‌ك چالاكوانێك زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ڵێت"یه‌كێتى حساب بۆ ڕاى گشتى كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانى نه‌كات،خۆئه‌مه‌ش پرسى لامه‌ركه‌زى نیه تا بڵێن خه‌تاى پارتیه".