بەرپرسێكی گۆڕان دەستی لەكاركێشایەوە
  2021-03-06       1112       

عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

ئاوێنە: عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، لەڕونكردنەوەیەكدا كە لەفەیسبوكی خۆی بڵاویكردۆتەوە رایگەیاندوە، بەر لە سێ‌ مانگ لەڕێكەوتی 6ی12ی2020 لە نامەیەكی دو لاپەڕەییدا بڕیاری خۆی داوە وەك ناڕەزاییەك دەست لەكاركێشانەوەی لە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆران لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ) پێشكەش بە  رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن و جڤاتی نیشتیمانی كردوە.

سەبارەت بە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئاماژەی بەوەداوە كە "تاكو لەوە زیاتر نەبم بە بەشێك لەو شكست و بێهەڵوێستی و لاوازی ئەدا و بەرێوەبردنی بزوتنەوەكە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "حیزبێك نەتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەناوخۆی خۆیدا بكات، حەتمەن ناتوانێت ڕیفۆرم و چاكسازی لەدەرەوەی خۆیدا بكات، ئەوانەی (گۆڕانی ئێستا) بەڕێوە دەبەن، ئەگەر پابەندی پرەنسیپ و ئامانجەكانی جارانی گۆڕانن، پێویستە بەخۆیاندا بچنەوە و چیتر بزوتنەوە جەماوەرییەكە گچكە و ناشیرین نەكەن."

 

(( ڕونكردنەوەی دەست لەكاركێشانەوەكەم)) پاش شكستهێنانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەردوو هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و...

Posted by Abdulrahman Muhandis on Friday, March 5, 2021
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×