2021-03-06   778     
حاكم رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌ندامى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه، له پانێڵێكدا كه لقى سلێمانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسان بۆى سازكردبوو له په‌یامێكدا بۆ دادوه‌ران و دادگاكان ڕایگه‌یاند، پێویسته دادوه‌ران وه‌ك رۆبۆت په‌یوه‌ستى ده‌قه یاسایه‌كان نه‌بن و ده‌بێك لایه‌نى مرۆڤانه له‌به‌رچاوبگرن ده‌شڵێت" ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعى له ڕاى ئازاد ناترسێت".
ئاوێنه: حاكم رزگار محمد ئه‌مین ئه‌ندامى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه له‌سه‌ره‌تاى قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند، ئازادى ڕاده‌ربڕین نابێت له چوارچێوه‌ى یاسایه‌ك یان دوان كورت بكرێته‌وه‌و پێویسته یاساى كارى رۆژنامه‌گه‌رى بۆ رێكخستنى لایه‌نه پیشه‌ییه‌كان بێت نه‌ك سنورداركردنى ئازادى ڕاده‌ربڕین.
وتیشى، له ده‌ستورى عێراق ئازادى ڕاده‌ربڕین به‌پێى ده‌ستور پارێزراوه، به‌ڵام كێشه‌ى تر ده‌ست پێده‌كات كێشه‌ى یاسا و ده‌وڵه‌ته و (ده‌سه‌ڵات و یاسا و دادوه‌رى و داگا ) پێكه‌وه‌ن و یاسا و سیایه‌ت لێك جیاناكرێته‌وه‌و كێشه‌كه له دانه‌رى یاساكانه چونكه دواجار دادگاكان یاسا جێبه‌جێده‌كه‌ن، ده‌بێت بزانین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى یاساكان داده‌نێت كێن و دادوه‌ر كاتێك بڕیار له یه‌كلاكلادنه‌وه‌ى دۆسیه‌كان ده‌دات چۆن بڕیارده‌دات، كێشه له لێكدانه‌وه‌ى یاساكانه‌و ئێمه چ دادوه‌رێكمان ده‌وێت چۆن یاساكان لێك بداته‌وه ئایا جێبه‌جێكردنى ده‌قاو ده‌قى قانون دادپه‌روه‌رى جێبه‌جێده‌كات؟
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كێشه‌ى نێوان تاك و ده‌سه‌ڵات ده‌بێت دادگا یه‌كلاى بكاته‌وه به‌ڵام ده‌بێت دادگایه‌كى سه‌ربه‌خۆو به‌تواناو باوه‌ڕ پێكراوبێت ده‌ڵێت،" ئه‌و بنه‌مایانه‌ى كه ئازادى ده‌پارێزێت پێویست نه‌بوو له ناو یاساى كارى رۆژنامه‌گه‌ى دابنرێت،به‌ڵكوو راى ئازاد زۆر له‌وه فراوانتره له چه‌ند ده‌قێكى له‌و شیوه‌یه جێى بكرێته‌وه
حاكم ڕزگار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئایا دادگاكان ئه‌و دادگایه‌ن كه كاتێك كێشه‌یه‌ك ده‌چێته به‌رده‌ستیان بڕیار بده‌ن به‌كام یاسا یه‌كلاى ده‌كه‌نه‌وه، لایه‌نه مرۆڤایه‌تیه‌كه له‌به‌رچاو ده‌گرن یان وه‌ك رۆبۆتێك په‌یوه‌ست ده‌بن به‌ده‌ق و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه لایه‌نه مرۆڤانه‌كه‌ى یاسا، ناتوانن بریارێكى دادپه‌روه‌رانه بده‌ن و ده‌بێت بگه‌نه عه‌داله‌ت نه‌ك جێبه‌جێكردنى یاسا.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته دادگا‌و دادوه‌ران به‌رگرى له ئازادى راده‌ربیرن بكات كه له خزمه‌تى گشتیدایه به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندى ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه ئازادى راده‌ربرین ته‌سك ده‌كاته‌وه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێكى شه‌رعى له‌وه ناترسێت كه راى ئازاد باس له كێشه‌كان بكات.