2021-03-07   423     
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی رۆژی هه‌شتی ئاداری رۆژی جیهانی ئافره‌تان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستا له زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆك ده‌كرێن و به بیانوی شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، زۆرجار وه‌ك كاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
ئاوێنە: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه خه‌ڵكی له هه‌مو شوێنێكی جیهان، یادی رۆژی جیهانی ئافره‌تان ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه تایبه‌ت به ئافره‌تانه و له‌و رۆژه‌دا بو له نیوۆرك به هه‌زاران ئافره‌ت رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردن و باشتركردنی بارودۆخیان ده‌كرد، له‌و كاته‌وه تا ئه‌مڕۆ یادی ئه‌و رۆژه ده‌كرێته‌وه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی بڕیاریاندا ئه‌و رۆژه بكرێته رۆژی ئافره‌تان تا ئه‌مڕۆ و داهاتوش به‌رده‌وامی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی، " ئایا داواكاریه‌كانی ئه‌مڕۆ و ئه‌وكات وه‌كو یه‌كن؟ ئایا دابونه‌ریت و سیستمی وڵاتان وه‌ك ئه‌و كاته؟ یان هه‌مو سسته‌مه‌كان له هه‌مو وڵاتێكدا وه‌ك یه‌كن؟" ده‌ڵێت، "بێگومان نه‌خێر له‌به‌رئه‌وه‌ی داخوازیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كان و له شوێنێك بۆ شوێنێك جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام له ئامانجدا هه‌مویان یه‌كده‌گرنه‌وه و یه‌ك داوا به‌رزده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش مافی ئافره‌تانه، كه ئه‌و كات مافه‌كان ته‌نها له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی كاركردنیان و باشتركردنی دۆخی ئیشكردنیان بوبێت، ئه‌وه ئه‌مڕۆ زۆر زیاتر له‌وه‌یه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌مڕۆ له سه‌را‌نسه‌ری جیهاندا ئافره‌تان له كایه‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و دیپلۆماسی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا پێشه‌نگن و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته مامه‌ڵه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت، له هه‌مانكاتیشدا تا ئێستا له زۆر شوێن و بواردا ژنان سه‌رزه‌نشت و ژێرچه‌پۆك ده‌كرێن و به بیانوی شه‌ره‌ف و ناوزڕاندنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت و دورده‌خرێنه‌وه به بیانوی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌راوێزده‌خرێن، زۆرجار وه‌ك كاڵا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له كارنامه‌ی خۆیدا به جدی كار بۆ پێداچونه‌وه به‌و بارودۆخه‌دا ده‌كات و له رێگای داموده‌زگاكانیه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات روبه‌روی هه‌مو زوڵم چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك ببێته‌وه كه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رزكرنه‌وه‌ی توانایان و پێدانی هه‌لیكار و هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان و كۆمه‌ڵگه بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئافره‌تان پێیدا تێده‌په‌ڕن.
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رێگای شه‌ڵته‌ره‌كانه‌وه پارێزگاری له‌و ئافره‌تانه ده‌كه‌ین كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره و ده‌یانپارێزێت تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بن، هه‌روه‌ها ماڵ و خانه‌ی تایبه‌تی بۆ منداڵان و گه‌نجان و به‌سه‌ڵاچوان هه‌یه كه بێ نه‌وان و بێكه‌سن جگه له كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی پیشه‌یی بۆیان تا فێری كارێك بن و بتوانن پشت به‌خۆیان ببه‌ستن و خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی خۆیان بن، له هه‌مانكاتیشدا یه‌كه‌ی جێنده‌ریمان كردۆته‌وه و له‌و رێگه‌یه‌وه گرنگی به یه‌كسانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ده‌ین و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین یه‌كسانی جێنده‌ری بۆ ژن و پیاوان بره‌خسێنێت و ئه‌مه‌ش له رێگای ئه‌نجامدانی خول و كۆنگره و كۆنفڕانسه‌وه ده‌بێت كه ئامانج لێی تێكهه‌ڵكێشكردنی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تیه له ته‌واوی دام‌و ده‌زگاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تمان.