بەرهەم ساڵح یاسای ژنانی رزگاربوی ژێر دەستی داعشی ئیمزاكرد
  2021-03-08       463       

بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، بەڕەسمی یاسای کچان و ژنانی رزگاربوی ژێر دەستی داعشی ئیمزاكرد.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆمار، ئەمڕۆ دوشەممە، بەرهەم ساڵح بەڕەسمی یاسای کچان و ژنانی رزگاربوی ژێر دەستی داعشی ئیمزاكرد.

یاساكە كە لەماوەی رابردودا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندكرابو، قەرەبوكردنەوەی ئەو ژنەئێزیدی و تورکمان و شەبەکانە دەگرێتەوە كە لەژێر دەستی داعش رزگاركراون.

سەرۆك كۆماری عێراق لەدوای پێشكەشكردنی وتەیەك لە رێوڕەسمێكدا كە بە بۆنەی هەشتی مارسەوە لە پەرلەمانی عێراق رێكخرابو، یاساكەی ئیمزاكرد.

بەرهەم ساڵح لە وتەكەیدا لەنێو رێوڕەسمەكە كە تێیدا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەك لە ژنانی رزگاربوی دەستی داعش ئامادەی بون، رایگەیاند، تیرۆریستانی داعش قێزەونترین تاوانی دژبە مرۆڤایتییان بەرامبەر بە ژنان ئەنجامداوە و لەبەرئەوە ئەمڕۆ، یاسای ژنانی رزگاربوی ژێر دەستی داعش پەسەند دەکەم.

بەرھەم ئەحمەد ساڵح دوای وتەكەی لەبەردەم ئامادەبوانی رێورەسمەکەدا یاساکەی ئیمزاکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×