ڕوسیا: بەرەی نوسرە ئامادەکاری دەکات بۆبەکارهێنانی چەکی کیمیایی
  2021-03-09       780       
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، گروپی چەکداریی ” هیئت تحریر الشام” کە بەرەی نوسرەی کۆن دەکات، ئامادەکاری دەکات بۆبەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بەڵگەی پێویستیش لەسەر ئەوە لە بەردەستە.

ئاوێنە: ئەلیکسەندەر کارپوف، جێگری ناوەندی ئاشتی میلی لە بنکەی سەبازی “حەمیم” لە سوریا ڕایگەیاندووە، “بەڵگەی پێویستمان کۆکردووەتەوە کە چەکدارانی بەرەی نوسرەی جاران خۆیان ڕێکخستووە و ئامادەکاری دەکەن تا لە ناوچەکانی دەوروبەری ئیدلیب هێرشی کیمیایی ئەنجام بدەن”.

ئەو بەرپرسە ڕوسییە هۆشداریداوە لەوەی ئەو چەکدارانە دەیانەوێت لە گوندی “کبانە” وە هێرشێک ئەنجامبدەن تا ئەگەر خەڵکی مەدەنیش بە چەکەکە مردن وانیشانی بدەن حکومەتی سوریا بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامداوە”.

پارێزگای حەلەب و ئیدلیب، بەشی زۆری ئەو دوو پارێزگایە بە دەست چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و تورکیاوەیەوە و ڕوسیا چەندینجار هۆشداریداوە لەوەی چەکدارەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی شوێنی دیکە دەیانەوێت چەکی کیمیایی بەکاربهێنن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×