کۆمەڵێک پەنابەری کورد لەلایەن سەربازانی بولگاریاوە ئەشکەنجە دراون
  2021-03-09       483       
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 35 پەنابەر کە پێکهاتوون لە کورد و عێراقی و ئەفغانی و سوری و پاکستانی، هەوڵیانداوە لە خاکی بولگاریاوە خۆیان بگەیەننە وڵاتێکی ئەوروپی، بەڵام لەلایەن سەربازانی ئەو وڵاتەوە ئەشکەنجەدراون.

ئاوێنە: بەپێی وتەی پەنابەرەکان کاتێک لەلایەن سەربازانی سەر سنوری بولگاریاوە دەستگیرکراون ئەشکەنجەدراون و هەموو شتێکیان لێسەندراوە.

پەنابەرەکان دەڵێن، “تەواوی ئەو جانتا و موبایل و پارانەی بۆ ڕێگە پێمان بووە دوای ئەشکەنجەدانمان لێمان سەندراوە و بە دەستی خاڵی گەڕێندراوینەتەوە”.

پەنابەرەکان دوای لێسەندنی پێداویستییەکانیان دیپۆرتی وڵاتی تورکیا کراونەتەوە بەبێ هیچ ئاگادار کردنەوە و ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا.

ئەو پەنابەرانە ویستوویانە لە بولگاریاوە بگەنە سڕبیا و لەوێوە بگەنە وڵاتی بۆسنە، بەڵام لە ڕێگەدا سەربازە بولگارییەکان دەستگیریان کردوون و پێشیان وتوون، “دوبارە لەم سنورە بتان بینینەوە خراپتر ئەشکەنجەتان دەدەین”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×