نرخی نەوتی خاوی عێراق لەبازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 70 دۆلار
  2021-03-12       629       
نرخی نەوتی عێراق لەبازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 70 دۆلار کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی 14 مانگی رابردودا.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی عێراقی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوتی خاوی عێراقی گەیشتە 70 دۆلار کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی 14 مانگی رابردودا.

هەروەها، بەگوێرەی ئاژانسەکە، نرخی نەوتی قورسی بەسرە گەیشتۆتە 65.8 دۆلار.

به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ لەکۆتایی ساڵی 2019دا بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناو پەکخستنی کەرتە ئابورییەکانی جیهان‌و کەمبونەوەی خواست لەسەری، نرخی نەوت بۆ ئاستێکی چاوەڕوانەکراو دابەزی بەجۆرێک لەمانگی ئازاری ساڵی 2020دا بەرمیلێک نەوت لەخوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە ده‌کرا.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×