دەنگدان لەسەر بودجە لە بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا نییە
  2021-03-14       549       

پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی دوشەممەی بڵاوكردەوەو دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە لەخۆناگرێت، هەرچەندە پێشتر سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاندبو، ئەو پرسە دەخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی رۆژی دوشەممەی پەرلەمانەوە.

ئاوێنە: بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی تێدا نییە.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر لەسەر داوای 150 پەرلەمانتار، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندبو كە پڕۆژە یاسای بودجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دوشەممەی پەرلەمانەوە.

بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان لە حەوت بڕگە پێكهاتوە كە یەكێكیان تەواوكردنی دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×