فراکسیۆنی سادیقون هۆکاری پەسەندنەکردنی بودجە ده‌خاته‌ڕوو
  2021-03-21       721       

دوای ئەوەی دوێنێ شەممە پەرلەمانی عێراق بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان، نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبکات، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون رایگەیاند، هەوڵی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی چەند برگە و مادەیەک کە تایبەت بوو بە "لایەن و کەسایەتییەکان، هۆکاری سەرەکی پەسەندنەکردنی بودجە بووە".

ئاوێنه‌: عەدنان فەیحان، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون لەپەرلەمانی عێراق بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، "سوپاسی هەوڵی پەرلەمانتاران دەکەین بۆ رێکخستنەوەی پڕۆژەیاسای بودجە و کارکردنیان بۆ پەسەندکردنی لەزوترین کاتدا، پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق نمونەیی و بێ کەموکورتی نیە، بەڵام پڕۆژەیەکی باشە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای سیاسی و ئابوری.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێداگری هەندێک لەپەرلەمانتاران بۆ تێپەڕاندنی چەند برگە و مادەیەک کە تایبەت بووە بە لایەن و کەسایەتییەکان، هۆکاری سەرەکی پەسەندنەکردنی بودجە بوو و وایکرد پەسەندکردنی پرۆژەکە بۆ شەممەی داهاتوو دوابخرێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×