بەمزوانە كاروانی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق
  2021-03-24       494       
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە دوو رۆژی داهاتوودا كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە عێراق.

ئاوێنە: حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: بڕیار وایە لە دوو رۆژی داهاتوودا كاروانێكی دیكەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بگاتە عێراق و بەپێی بەرنامەیەك دابەش دەكرێت.

هەروەها ووتیشی: بەداخەوە هاوڵاتیان وەك پێویست ڕێنماییەكانی خۆپارێزی جێبەجێ ناكەن و لەئێستاشدا كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوەو ژمارەی توشبووان بەردەوام .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×