میسر؛ لەئاكامی پێكدادانی دو شەمەندەفەر 32 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
  2021-03-26       551       

وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان دو شەمەندەفەر لە شاری "تەهتا"ی ناوەندی پارێزگای سوهاج، 32 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو 66 هاوڵاتی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: جێگری وەزیری تەندروستی میسر، بە میدیاكانی راگەیاند، بە 36 ئەمبوڵانس بریندارەكان و تەرمەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ئەو پارێزگایە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ژورێكی قەیران و فریاكەوتنیان لە پارێزگاكە پێكهێناوە بۆ چاودێریكردنی لێكەوتەكانی روداوەكە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كۆمەڵێك وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی روداوەكە بڵاوكراونەتەوە كە قەبارەی سامناكی روداوەكە نیشان دەدەن.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×