2021-03-31   1121     
لە گوندی ‘ئینجلەر’ی قلەبان لە باکوری کوردستان، دیواری ‘بەنداوی ئاسایش’ درزی تێکەوتووە و بەهۆیەوە ژیانی هەزاران کەس کەوتووتە مەترسییەوە.
ئاوێنە: بەنداوی “ئاسایش” لە ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر ڕووباری ڕۆبیزیک لە گوندەکانی ئینجیلەر و بێتوه تا شارۆچکەی هیلال درووستکراوە، ساڵی ڕابردوو کارەکانی تەواو بووە.
درووستکردنی بەنداوەکە زیانێکی زۆری بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند و چەند گوندێکیش بەهۆیەوە ژێرئاوکەوتن، هەروەها چەندین ئاژەڵیش بەهۆیەوە لەناوچوون.
بەپێی وێنە و بەدووداچوونەکانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئاو لە کەنارەکانی بەنداوەکە دەڕژێت و ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی، کە مەترسی لەسەر زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتی سنوورەکە درووستببێت.