حەلبوسی چووە نێو هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە
  2021-03-31       445       

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چووە هۆڵی پەرلەمانەوە بۆ ئەوەی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دەستپێبكات.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاشكرایكردووە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق چووەتە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە و بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە بۆ دەستپێكردنی دانیشتنەكە.

بڕیاروایە لەم دانیشتنەدا، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بدرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×