ڕاوێژکارى پێشکه‌وتوى ئابوریى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت، به‌پێی یاساى
په‌سه‌ندکراوى بودجە، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند ده‌بێت به لابردنى پاشه‌که‌وتى
موچە و بڕیاره‌که له 1- 1- 2021وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و حکومه‌تى عێراق قه‌ره‌بوى
سێ مانگى پێشوى مووچە‌خۆرانى هەرێمی کوردستان ده‌کاته‌وه که به لیێڕینه‌وه موچە‌یان
وه‌رگرتوه، له مانگى چواریشه‌وه مانگ به مانگ به‌غدا بودجە‌که ده‌نێرێت تا کۆتاییى
ساڵ، چونکه ڕێککه‌وتنه‌که وا کراوه.
ئاوێنە: پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر،
دکتۆر ئه‌رشه‌د ته‌ها، ڕاوێژکارى پێشکه‌وتوى ئابوریى په‌رله‌مانى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى
رەسمی پارتى وت"دواى حه‌وت ساڵ هه‌رێمى کوردستان به‌شه‌بودجه‌ى له عێراق ده‌بێت،
هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له نێون حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ناوه‌ندى له
به‌غدا کرابو نه‌چوه سه‌ر و هه‌موارى زۆرى تێدا کرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لیژنه‌ى
داراییەوه."
ئەوەشی خستۆتەڕو"پشکى هه‌رێم زۆر که‌مى کردوه به به‌راورد بە ساڵانى
پێش 2014، چونکه له سەدا 17 دابه‌زیوه بۆ لەسەدا 12.67و ئه‌وه‌ى به‌واقعى ده‌گاته
هه‌رێم لەسەدا 7.3یە، نه‌وه‌ک لەسەدا 12.67، چونکه به‌شى هه‌رێم 16.4 تریلۆن دیناره،
به‌ڵام 9.5 تریلۆن ده‌گاته هه‌رێم دواى لێبرینى خه‌رجى سیادى و حاکمی".
دکتۆر ئه‌رشه‌د ته‌ها وتیشی"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌سه‌ندکردنى بودجه و
پشکى هه‌رێم چه‌ند لایه‌نێکى ئه‌رێنی هه‌یه، وه‌ک داننان به مافى هه‌رێم له ده‌رهێنان
و فرۆشتنى نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه‌ش ماناى وایه هه‌مو دۆسیه‌کانى دادگاکان
که حکومه‌تى فیدراڵ تۆمارى کردوه له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێم یه‌کلاده‌بێته‌وه‌و
حکومه‌تى هه‌رێم تواناى ده‌بێت وه‌به‌رهێنانى زیاتر له سێکته‌رى نه‌وت و غاز بکات
و نرخى فرۆشتنیشى به‌رز بکاته‌وه."
ڕاوێژکاره‌که‌ى ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستان ڕوونیشى کرده‌وه"دابه‌زین
و نزمبونه‌وەی نرخى نه‌وت هیچ ئاسته‌نگێک دروست ناکات بۆ پشکى هه‌رێم له به‌غدا،
چونکه ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وتیش دابه‌زى، عێراق خاوه‌نى یه‌ده‌گه‌و ده‌توانێت هه‌ر
کورتهێنانێک پڕ بکاته‌وه که له‌و ڕوەوە دروست ببێت، ئێمه وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێمى
کوردستان زامنى ئه‌وه‌مان کردوه که وه‌ک پشکى هه‌رێم له پرۆژه‌که‌دا ئاماژه‌ى بۆ
کراوه."