مەسرور بارزانی پەیوەندی بەسەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە دەكات
  2021-04-02       550       
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەک لەسەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامداو سوپاسی پشتگیریی ئەو سەرکردە سیاسییانەی کرد لەتێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی. 

ئاوێنه‌: راگەیەنراوی حكومەتی هەرێم:

ئەمڕۆ هەینی 2021/4/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامدا،  لەوانە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، هادی عامری سەرۆکی ئیئتیلافی فەتح ، خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتیی ( المشروع العربی ) ، ئەحمەد جبوری ( ئەبو مازن) ئەمینداری گشتی پارتی الجماهیر.

لەو پەیوەندییانەدا سەرۆکی حکومەت، سوپاسی پشتگیریی ئەو سەرکردە سیاسییانەی کرد لە تێپەڕاندنی یاسای بودجەی فیدراڵی و هیوای خواست تێپەڕاندنی ئەم یاسایە،  ببێتە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتریش پەیوەندی بە هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ موستەفا کازمی و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و سوپاسی کردن بۆ پشتیوانییان لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە و بڕگەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×