2021-04-06   449     
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌ڕله‌مانی كوردستان، چیرۆكی خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌گێڕێته‌وه كه له‌لایه‌ن خێرخوازێكه‌وه به‌خۆڕایی خانوویان دراوه‌تێ و جێكراونه‌ته‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی زه‌ریبه‌وه ته‌نگ به خاوه‌ن ماڵ هه‌ڵچنراوه‌و داوای پاره‌ی زه‌ریبه‌ی ئه‌و خانووه‌ی لێ ئه‌كه‌ن كه به خۆڕایی به‌و خێزانه كه‌مدرامه‌ته‌ی داوه.
ئاوێنه: مه‌جید ده‌ڵێت، پیاوێکی بەڕێز و خێرخواز و خواناس دەناسم کە خانوویەکی هەبووە و لەبەر خوا بەبێ هیچ بەرامبەرێک، داوێتی بە خێزانێک کە پیاوەکەی توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و ژنەکەش تەندروستی تەواو نیە، سەرباری ئەوەش خێزانێکی هەژارو دەستکورت و ئاتاجن.
فەرمانگەی زەریبە چون یەخەی ئەو خێزانە هەژارەیان گرتووە و وتویانە بە خاوەن ماڵەکەت بڵێ سەردانی زەریبە بکات و پارەی زەریبەی ئەم خانووەی داوێتی بە ئێوە پاکتاو بکات، پێیانوتوون بەخوا ئێمە کرێچی نین بەڵکو خاوەن ماڵ لەبەرخوا جێی کردوینەتەوە بەڵام سودی نەبووە.
کە ئەوەم بیست بەڕاستی خەفەتم خوارد و ئەوەم بیرکەوتەوە کە ساڵی ٢٠١٤ چۆن دەستیان برد بۆ ئەو سندوقی هاوکارییەی کە تایبەت بوو بە توشبووان و نەخۆشانی شێرپەنجە و هەرچی پارەی تیا‌بوو بردیان!
خەمخواردن لە ژیان و گوزەرانی خەڵک و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆیان، ئەرکی حکومەتە، بەڵام لێرە حکومەت نەک ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات بەڵکو بۆتە بار بەسەر شانی خەڵک و ڕێگریی لەو خێرخوازانەش دەکات کە بەهانای هەژارانەوە دەچن و ئەگەر ئەوان نەبونایە خوا دەزانێ چ کارەساتێکی مرۆیی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا دروست دەبوو!
بەداخەوە هەزاران چیرۆکی کارەساتباری لەوجۆرە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا دەگوزەرێت و ئەوەش لە حاڵی حوکمڕانی کوردی و ئەوەش لە هەست و ویژدانی دەسەڵاتدارەکانی!