شەش ژن لە عەربەت و سەیدسادق دەستگیرکران
  2021-04-07       442       
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەش ژنیان بە تۆمەتی دزیکردن لە ناحیەی عەربەت سەیدسادق دەستگیرکردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" 

ئاوێنه‌: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزوور، لەدوو رووداوی جیاوازدا و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، شەش ئافرەتیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن دەستگیرکرد". 

باسی لەوەش کردووە:" پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی ١٠ ملیۆن دیناری لەناحیەی عەربەت لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا چوار ئافرەت لەناحیەی سەیدسادق و عەربەت بەتۆمەتی دزینی پارەکە دەستگیر بکرێن و دەستیشگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا کە دزیبویان". 

جەختیلەوەشکردووەتەوە:  "لەلایەکی دیکەوە مەفرەزەکانی پۆلیس دوو تۆمەتباری ئافرەتیان لەماڵێکدا لەناحیەی وارماوا دەستگیرکرد کە بەنیازبون کەلوپەل و پارە لەو ماڵە بدزن". بەوتەی پۆلیسی سلێمانی:" سەرجەم تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×