له‌ گه‌رمیان بە چوار پۆلیس لە ئەفسەرێك دەدەن
  2021-04-07       1106       
رۆژی سێشەممە لە سنووری گەرمیان لە نێوان چوار پۆلیس و ئەفسەرێکدا کێشە و دەمەقاڵە ساز بووە و بە چوار پۆلیس لە ئەفسەرێکیان داوە، بە بۆنەوە لەلایەن پۆلیسەوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە پێک هاتووە.

ئاوێنه‌: له‌مباره‌یه‌وه‌ موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاندوه‌: "پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان چوار پۆلیس و ئەفسەرێكی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رووی دا، بەو هۆیەوە زیان بە ئەفسەرەكە گەیەندراوە و پەلاماری دراوە و وەك پۆلیسی گەرمیان لیژنەیەکی لێكۆڵینەوەمان لەسەر ئەو ڕووداوە پێك هێناوە."

به‌پێی زانیاریه‌كان رۆژی سێشەممە ئەو چوار پۆلیسه‌ی گەرمیان کە لە ئەفسەرێكیان داوە و بۆ ماوەیەك زیندانیان كراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×