كازمی: لەچەند مانگی رابردودا لەسەدا 60ی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق كشاونەتەوە
  2021-04-07       268       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گەشەسەندنی توانای هێزە ئەمنییەكانمان رێگەخۆشكەر بوە بۆ كشانەوەی نزیكەی لەسەدا 60ی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق لەماوەی چەند مانگی رابردودا.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی ئەو قسانەی مستەفا كازمی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراقدا هاتون.

مستەفا كازمی ئاماژەی بەوەداوە كە گەشەسەندنی زۆری توانای هێزە ئەمنییەكانمان و گۆڕینی شێوەی مەترسی تیرۆریستان لەسەر زەوی، رێگەی خۆشكردوە بۆ كشانەوەی نزیكەی لەسەدا 60ی هێزەكانی هاوپەیمانان لەماوەی چەند مانگی رابردوی تەمەنی ئەم حكومەتەی عێراقدا.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە ئەوەش توانای بە عێراق بەخشیوە كە بەم نزیكانە پێویستی بە هێزە سەربازییە بیانییەكان نەبێت و تەنها لەڕوی مەشق و راو.ێژو پشتیوانی لۆجیستی و هاریكاری هەواڵگرییەوە نەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×