سیستانی: رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە
  2021-04-12       497       

نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكان لەعێراق رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 14/04/2021 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئاوێنە: نوسینگەی عەلی سیستانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سبەی سێشەممە تەواوكەری مانگی شەعبانەو رۆژی چوارشەممە 14/04/2021 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ وەقفی سوننی لە عێراق و هەروەها وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان بەجیا رایانگەیاند، رۆژی سێشەممە، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×