2021-04-13   1566     
ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له راگه‌یه‌نراوێكدا پاره‌ی زه‌كات و فیدیه و سه‌رفیتره‌ی بۆ ئه‌مساڵ دیاریكرد.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی نیسانی 2021، كه هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی 1442ی کۆچی، ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، له راگه‌یه‌نراوێكدا رێژه‌ی زه‌كات، فیدیه و سه‌رفیتره‌ی بۆ ئه‌مساڵ دیاری كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ركه‌سێك سێ هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر واته به رۆژوو نابێت له‌م مانگه‌دا جا به‌هه‌ر هۆكارێكی پیری، نه‌خۆشی یان سكپڕی و شیردان بێت، ده‌توانێ فیدیه‌ی بدات كه بۆ هه‌ر رۆژێك سێ هه‌زار دیناره و بۆ هه‌موو مانگی ره‌مه‌زان ده‌كاته 90 هه‌زار دینار.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا، ئه‌نجومه‌نه‌كه رێژه‌ی زه‌كاتیشی دیاری كردووه، رێژه‌كه‌ش له حه‌وت ملیۆن دینار پێكهاتووه، واتا هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی هه‌بێت و ساڵێكی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه، پێویسته زه‌كاتی لێ بدات.