كازمی: لە دادگای فیدراڵی تانە لە هەندێك بڕگەی یاسای بودجە دەدەین
  2021-04-15       447       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، لە دادگای فیدراڵی تانە لە هەندێك بڕگەی یاسای بودجە دەدەین چونكە كاریگەرییان لەسەر كەرتەكانی كارەباو تەندروستی و چەند كەرتێكی دیكە هەیە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو وتانەی كازمی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی وتارێكدا هاتون كە لە دیداریدا لەگەڵ كۆمەڵێك لە سەرۆك عەشیرەت و كەسایەتییەكاندا لە پارێزگای موسەننا پێشكەشی كردوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە كە حكومەت چەند رێكارێكی دژواری لەپێناو چاكسازیدا گرتونەتەبەر ئەوەش لەپێناو پاراستنی وڵات لەڕوی دارایی و ئابورییەوە.

وتوشیەتی"لە دادگای فیدراڵی تانە لە هەندێك بڕگەی بودجە دەدەین، چونكە چەند بڕگەیەك هەن كاریگەرییان لەسەر كەرتەكانی كارەباو تەندروستی و چەند كەرتێكی دیكە هەیە."

كازمی ئەوەشی خستۆتەڕو، كێشەكانمان سەرەتا پێویستیان بە ئیدارەدانێكی راست هەیەو پاشان پێویستیان بە بەرنامەیەكی دروست هەیە بۆ چارەسەركردنیان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×