نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە
  2021-04-16       455       

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوام بو لە بەرزبونەوەو ئەوەش لەسایەی بەرزبونەوەی ئاستی خواست لەسەر ئەو كاڵایەو بوژانەوەی ئابوری لە چین و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت 30 سەنتی چۆتە سەرو نرخی یەك بەرمیلی گەیشتۆتە 67.24 دۆلار.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەكساس 28 سەنتی چۆتەسەرو نرخی یەك بەرمیلی گەیشتۆتە 63.74 دۆلار.

لەم هەفتەیەدا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نزیكەی لەسەدا 7 بەرزبۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×