2021-04-20   803     
ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه تا ئێستا 4 مزگه‌وت به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی داخران.
ئاوێنه: ئیداره‌ی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه تا ئێستا، سێ مزگه‌وت له شاری كه‌لار به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیان به رێنماییه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ داخراون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌وانه‌ش هه‌ر یه‌ك له مزگه‌وته‌كانی (سه‌ڵاحه‌دین، سپی، محه‌مه‌د مسته‌فا)یه كه دواتر پابه‌ندكراون به رێنماییه‌كانه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات، له مزگه‌وتی شه‌هیدانی گه‌رمیان پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی تێستی كۆرۆنا بۆ نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه كرا و ده‌ركه‌وت 13 نوێژخوێن هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، مزگه‌وته‌كه داخرا.