بۆجاری سێیەم، رێگری لەسەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرا بچێتە پەرلەمان
  2021-04-20       554       

ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بۆ سێیەمجار رێگری لەکازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ کرا بچێتەناو تەلاری پەرلەمان.

ئاوێنه‌: کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ وەک ئیلتیزامی ئەخلاقی خۆم هاتووم بۆ پەرلەمان بۆ ئەوەی بەرگری لەخەڵک بکەین، ئەوان رێگە نادەن ئەوە شتێکی دیکەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد،  ئەوەی بەرامبەری کراوە لەسەر بەرگریکردنبووە لەمافی خەڵک، هەربۆیە  "توندتردەبین لەسەر هەڵوێستەکانمان و وەک فراکسیۆن و نەوەی نوێش هەڵوێستمان دەبێت و شەقامیان لێدەکەینە پەرلەمان".

سەرۆکی فراکسیۆن و نەوەی نوێ ئەوەشی خستەڕو، "پێمخۆشە بە سەربەرزی لەدەرەوەی پەرلەمان بم نەک بەسەر کرزی لەناو هۆڵی پەرلەماندابم، بۆیە چۆن ئەوان سیل و دیقیان کردووەتە قورگی میللەتەوە، منیش ئەو داوای لێبوردنە دەکەمە دیق و سیل بۆیان و داوای لێبوردن ناکەم".

ئەوەشی خستەڕو، "ئەوەی پارتی و یەکێتی بانگەشەی بۆ دەکەن لەبارەی دیموکراتیەوە لە واقیعدا شتێکی دیکەیە".

لای خۆیەوە رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، تاوەکو کازم فاروق داوای لێبوردن نەکات رێگای پێنادرێت بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×