عێراق یەكەم مانگی دەستكردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات
  2021-04-22       709       

وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند: لەڕێی حكومەتی میسرەوە عێراق  یەكەم مانگی دەستكردی تایبەت بەخۆی رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات.

ئاوێنه‌: ڕەعد مەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند: حكومەتی میسر دەستپێشخەرییەكی كردووە لە بارەی دروستكردنی یەكەمین مانگی دەستكردنی تایبەت بەعیراق. دەشڵێت: بەغدا لەگەڵ كۆمپانیای ئەیرباسی فەڕەنسی رێككەوتووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.

وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە: مانگە دەستكردەكە بۆ عێراق زۆر گرنگە، بەوپێیەی ژمارەی كەناڵە ئاسمانییەكانی عێراق گەیشتووەتە نزیكەی 150 كەناڵ و لە چەندین بواری تری تەكنەلۆژیاش سوودی دەبێت.

بەوتەی مەشهەدانی، عێراق بەنیازە لەبواری مانگی دەستكرد سوود لە ئەزموونی میسر وەربگرێت و جگە لەحكومەتی میسر، كۆمپانیای عەرەب ساتیش ئامادەیی خۆی نیشانداوە هاوكاری عێراق بكات لە دروستكردنی مانگە دەستكردەكە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×